نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق داوای بەرھەڵستی ھاوچەشن لەگەڵ ئیمارتیان کرد
دوای ڕاگیرانی دەرکردنی ڤیزەی گەشت کردنی عێراقییەکان بۆ ئیمارات و ھەروەھا ڕاپێچ کردنی بێ ھۆکاری کۆمەڵێکی تر لە عێراقییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراقیش داوای ڕاگیرانی دەرکردنی ڤیزەی گەشت کردنی ئیماراتیەکان بۆ عێراقیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «موختار ئەلموسەوی» ئەندامی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێندێک سکاڵا گەییشتووەتە لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمان لە بارەی ڕاپێچ کرانی ژمارێک لە شارومەندانی ئەم وڵاتە لە ئیمارات ، وتیشی: داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکەین کە دەستبەجێ بۆ ڕوون بوونەوەی پرس و ھۆکاری گرتن و بەستێن خۆش کردن بۆ پەیوەندی گرتنی کەس و کاری گیراوەکان لەگەڵیاندا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار بێنێ.
فەرمانگەی کۆچبەرانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە جەنگەی ئاسایی کرانەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەیەک، دەرچوونی ڤیزە بۆ شارومەندانی ١٣ وڵاتی زۆرینە موسڵمانن لەوانە عێراقی ھەتا ئاگادارکردنەوەی دووبارە ڕاگرت.
بەرلەمەش بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەغداش وتبووی ئەم وەزارەتخانەیە ھێندێک زانیاریی پێ گەییشتووە سەبارەت بە ھەنگاوی بەرپرسانی ئیماراتی لەمەڕ ڕاپێچ کردنی ژمارێک لە شارومەندانی ئەم وڵاتە.