تشرینی دووه‌م 29, 2020 17:47 Asia/Tehran
  • سەید عەمار حەکیم لە دیدار لە گەڵ مەسجدی: کۆمپانیا گەورەکانی ئێران لە هەموو بوارەکاندا وەبەرھێنان لە عێراق بکەن

ڕێبەری رەوتی حیکمەتی عێراق و ئیتیلافی عێراقیون لە دیدار لە گەڵ باڵوێزی ئێران لە عێراق جەختی کردە سەر زەروورەتی سەرمایەدانەری کۆمپانیاکانی ئێران لە وڵاتی عێراق.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەت و ئیتیلافی عێراقیون لە دیدار لە گەڵ ئیرەج مەسجدی لە بەغدا، جەختی کردە سەر گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندی دوولایەنە و ڕێگاکانی پەرەدان بەو پەیوەندییانە لە بواری ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی دوو وڵاتدا.

حەکیم ئاماژەی دایە زەروورەتی وەبەرھێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەموو بوارەکاندا لە عێراق.

 هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی دایە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق و وتی: پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی سەروونەتەوەیی و سەروو تایفەیی ڕێگایەکی شیاوە بۆ قەیرانی سیاسی لە عێراق.

عەمار حەکیم سەبارەت بە ڕووداوی تیرۆریستی ڕۆژی هەینی لە ئێران و شەهید کردنی زانایەکی گەورەی ناڤۆکییش وتی: ئەو کردەوە تیرۆریستیە ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین.

سەرپەیڤ