مەسجیدی : ئێران ئامادەی پشتگری کردنی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمە
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا گوتی : تاران لە کاتی داواکردنی حکومەتی عێراق ، ئامادەی پشتگری کردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆریسمە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا رۆژی شەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ھەواڵدەریی عێراق ( واع) جەختی کردەوە : ستانداردی دوو فاقیی لە بەرامبەر تیرۆریسم وەک بایەک وایە کە ئەو کەسانەی دەیچێنن ، باھۆز ئەدروونەوە .
مەسجیدی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران سەرباری بایکۆتەکان توانی پێداویستیی بەرگریانەی خۆێ دابین بکات ، گوتیشی : ئێران لاگری پاراستنی خاکی کۆماری عێراق و سەربەخۆیی ئەو وڵاتە بووە و ھەیە و لە دژی ھەرچەشنە پێشێلکرانی سەروەریی و ھێرشی سەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن ھەر لایەنێکە .
مەسجیدی جەختی کردەوە : ئاسایش و سەقامی عێراق ، دەستەبەرکەری ئاسایش و سەقامی ئێرانە و ئەم پرسە واوەتر لە سیستم و سەللیقەی سیاسیە .