کانونی یه‌که‌م 09, 2020 10:02 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی عێراق بە نیازی کۆتایی ھێنانی یەکجاری بە دۆسیەی ئاوارەکانە

وەزارەتی کاروباری کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: بە داخرانی ١٦ ئوردوگا لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە، دۆسیەی ئاوارەکان لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بە تەواوی دادەخرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «کەریم نوری» یاریدەری وەزارەتی کاروباری کۆچبەرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق بەتەمایە تەواوی ئوردوگاکانی ئاوارەکانی عێراق داخات و دانیشتووانی ئەو شوێنانەش بە شێوەی خۆیەخشانەو دڵخواز بگوازێتەوە بۆ شوێنی ژیانی جارانیان.

ناوبراو وتیشی: ڕەوتی داخستنی ئوردوگاکان و گواستنەوەی بنەماڵەکان بە خواستی خۆیان ئەنجام دەگرێت و ئەوانەی وا لەبەر کێشەی ئەتنیکی و ناکۆکیی نێوخۆیی بە نیازی گەڕانەوە بۆ شوێنی جارانی خۆیان نین دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

زۆربەی ئاوارەکانی عێراق لە ڕەوتی شاڵاوی تاقمی تیرۆریستی «داعش» لە ھاوینی ٢٠١٤ی زایینی ماڵ و حاڵی خۆیانیان لە دەست دا کە ژمارەیان زیاتر لە سێ ملوێن کەس مەزەندە دەکرێت.

سەرپەیڤ