کازمی و ئه‌ردۆغان پرسی وزه و تیرۆر و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عیراق تاوتوێ ده‌که‌ن
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ١٧ی کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٠، «مسته‌قا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق له‌سه‌ر بانگهێشتی «ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» سه‌رۆکی تورکیا سه‌ردانی ئه‌نکارا بکات و له‌و سه‌ردانه‌دا پرسی وزه، تیرۆر و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عیراق تاوتوێ بکه‌ن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وێستگەنیوز، نووسینگەی سەرۆکایەتیی تورکیا لە راگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە، رۆژی پێنجشه‌ممه «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی «ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا سه‌ردانی ئانکارا ده‌کات.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، له سه‌ردانه‌که‌دا بابه‌ته‌کانی وزه، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عیراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی کۆبونه‌وه‌کانی نێوان کازمی و ئه‌ردۆغان ده‌بن.
دوێنێ سێشه‌ممه ١٥ی کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٠، «فوئاد حسەین»، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌یاوه‌ریی شاندێک و به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ سه‌ردانه‌که‌ی کازمی گه‌ییشته تورکیا.