بریندار بوونی 7 زایۆنیستی لە سووریا
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە جەبەل ئەلشێخی سوریا، حەوت سەربازی زایونی برینداربوون
. میدیاکانی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ (چوارشەممە) بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە جەبەل ئەلشێخی سوریا، حەوت سەربازی زایونی برینداربوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێکی کۆن لە ناوچەی جەبەل ئەلشێخ، و تەقینەوەی بومبەکە حەوت سەربازی زایونی بریندار بوون کە حاڵی چوار سەربازی زایونی نالە بار ڕاگەیندراوە . لە حاڵێکدا کە ئەرتەشی ڕژێمی زایونی ناوچەگەلی زۆری سوریای داگیرکردووە و بەردەوامە لە پەلامارەکانی بۆ سەر گەلی سوریا، حکومەتی کاتیی جۆلانی نەک هەر ئیدانەی ئەم تاوانانەی سوپای تێرۆر ناکات، بەڵکو میدیاکان باسی کوبوونەوەیەکیان کرد لە نێوان وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا و شاندێکی زایۆنیستی لە پاریس .