کانونی یه‌که‌م 22, 2020 19:40 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی کۆتلە سیاسییەکانی عێراق بۆ گۆڕینی پێنج لە وەزیرەکانی کابینەی «کازمی»

سەرچاوە ئاگادارەکان باسی ڕێککەوتنی نێوان کۆتلە سیاسییە جۆربەجۆرەکانی عێراقیان کرد لە بارەی چاکسازی و گۆڕینی کابینەی ئەم وڵاتە.

سەرچاوە سیاسیە پایەبەرزەکانی عێراق لە وتووێژیان لەگەڵ کەناڵی «ئەلعەرەبیی جەدید» ئەوەیان واشکرا کرد کە ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنە سیاسیە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە ئاردایە بۆ گۆڕینی پێنج وەزیر لە کابینەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تۆمەتی خەخساردی و شلکاری لە بەڕێوەبردندا.

بە پێی وتەی ئەم سەرچاوانە وەزیرانی دارایی، بازرگانی، پیشەسازی، کارەباو نەوت ئەو پێنج وەزیرەن کە ھەگەری متمانە لێ سەندنەوەیان زۆرە.

لە ھەمان کاتدا ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق سەربە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش لەم بارەیەوە وتوویەتی وتوویەتی: یەکەم ھەنگاو لێپێچینەوەو پاشان متمانە سەندنەوە لەم وەزیرانەیە.

بە قسەی ئەم پەرلەمانتارەی عێراق، ئەم پێنج وەزیرە لەبەر ئەوە لێپێچینەوەیان لێ دەکرێت کە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا خەمساردییان نواندووەو تەنانەت بوونەتە ھۆی توندبوونەوەی زۆرێک لە قەیرانەیش لە بواری ئابووری و دراڤی دا.

ئەم ئەندامەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەوەشی وەتووە کە، وەزیری ھەر کۆتلەیەک لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە کەسێکی سەربە ھەمان کۆتلە جێگای دەگرێتەوە بۆ ئەوەی ناکۆکیی سیاسی سەر ھەڵنەدات.

سەرپەیڤ