کانونی یه‌که‌م 25, 2020 18:05 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)ی لە کریستیانەکانی عێراق پیرۆز کرد

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)ی لە کاربەدەستانی کریستیان و ھەروەھا شوێنکەوتووانی ئایینی مەسیحی لە عێراق دا پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ کاردیناڵ «ساکۆ» ڕابەری کلیسای کلدانییەکان، کاربەدەستان و کەسایەتییەکانی تیرەو ھۆزە جۆربەجۆرەکانی فەلەی عێراق، ساڵگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ی و ھەروەھا نزیک بوونەوەی ساڵی تازەی زایینی لێ پیرۆز کردن.

لە بەشێکی ئەم پەیامەدا ھاتووە، ھیوادارام لە سای فێرکارییەکانی پێغەمبەرانی مەزنی ئیلاھی شایەتی قوڵ بوونەوەی دۆستایەتی و برایەتیی تەواوی خەڵکانی عێراق و ناوچەکەو جیھان و نەمانی تەنگژەکان و گێچەڵ و ھەموو جۆرە تۆقاندنێک لەوانە تیرۆریزمی دەوڵەتی و ئابووری بین.

لەم پەیامانەدا ھیوای ئەوە خوازراوە کە لە ساڵی نوێی زایینی دا تەواتوی جەماوەری عێراق بە دۆستایەتی و ئاشتی و ئاسایشتی تۆکمەوتەواوەوە لە تەنیشتی یەکتر لە ئاراستەی پێشخستنی وڵاتەکەیان تێ بکۆشن.

سەرپەیڤ