پەلامار بۆسەر سێ کاروانی لۆجستیکی ئەرتەشی ئەمریکا لە عێراق
کانونی دوھەم 09, 2021 23:23 Asia/Tehran
سەرچاوە عێراقیەکان باسی پەلامار بۆسەر سێ کاروانی لۆجستیکی ئەرتەشی تیرۆریستی ئەمریکا دەکەن لە عێراق .
کەناڵی سابرین ی عێراق رایگەیاند ، ئەم سێ کاروانە لۆجستیکەی ئەرتەشی ئەمریکا لە پارێزگاکانی بابل و زیقار ی عێراق بە ھۆی چەند بۆمبی لێوار رێگا کەوتوونە بەر پەلامار .
کەناڵی دەنگوباسی سابرین ئاماژەی نەکردووەتە وردەکاری زیاتر و زیانە ئەگەریەکانی ئەم پەلامارانە .
کاروان و پێگە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە جاران کەوتوونە بەر پەلامار .
خەڵک و گروپ و لایەنە عێراقیەکان خوازیاری چوونەدەری ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژەیەکی لە بارەی چونەدەری ھێزە ئەمریکیەکان پەسەند کردووە .