وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391772-وەزیری_بەرگریی_تورکیا_گەیشتە_بەغدا
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا و بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2021 10:55 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا و بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

یاشار گولەر سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا یاوەریی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا دەکات. 

خولوسی ئاکار و یاشار گولەر لە بەغدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و جومعە عیناد وەزیری بەرگریی عێراق کۆدەبنەوە. 

بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاری سەربازی و ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکان دەبێت.  

پێشتر وا بڕیار بوو خولوسی ئاکار لە 13ی ئابی 2020 سەردانی عێراق بکات، بەڵام دواتر بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا و گیانلەدەستدانی دوو ئەفسەری پلە باڵای هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی خولوسی ئاکاری بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە.