داکۆکیی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کێشەی فەلەستین
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر داکۆکی لە کێشەی فەلەستین و قودسی پیرۆز پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلعەھد، «بەشیر حەداد» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی «قودس دژی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان خڕمان دەکاتەوە»، وتی: قودس پێتەختی ھەتاھەتایی فەلەستینە.
«حەداد» وتیشی: بەس بە کۆتایی ھاتنی داگیرکاریی ڕژێمی زایونی ئاشتییەکی ھەمەلاینە لە ناوچەکە دادەمەزرێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی: گەڵاڵەی «سەودای سەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە ھێنرایە ئاراوەو چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە، بۆ داکۆکی لە سیاسەتەکانی داگبرکەرانەی ڕژێمی زایونی ئامادە کراوە.
بەشیر حەداد وتیشی: ئەمڕۆکە پێویستمان بە ھەنگاوی کردەیی و ڕاستەقینەیە بۆ داکۆکی لەگەلی فەلەستین و بەرنگار بوونەوەی ھەوڵی بەجولەکەکردنی قودسی پیرۆز.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە درێژەی وتەکانی دا ھەنگاوی توندوتیژو دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر غەززەو ناوچەکانی دیکەی فەلەستینی شەرمەزار کرد.