نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق ھێرشە تیرۆریستییەکانی سەر بەغدا ئیدانە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391969-نوێنەری_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_عێراق_ھێرشە_تیرۆریستییەکانی_سەر_بەغدا_ئیدانە_دەکات
نوێنەری حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەعێراق ھێرشە تیرۆریستییەکانی سەر بەغدای ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2021 19:21 Asia/Tehran
  • نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق ھێرشە تیرۆریستییەکانی سەر بەغدا ئیدانە دەکات

نوێنەری حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەعێراق ھێرشە تیرۆریستییەکانی سەر بەغدای ئیدانە کرد.

ئایەتوڵڵا «سەیید موجتەبا حسەینی» نوێنەری حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە عێراق، ڕۆژی ھەینی وێڕای ھادەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی شەھیدانی ھێرشە تیرۆریستییەکانی بەغدا، ڕایگەیاند: جارێکی تر دەستی خەیانەت ھاتە دەرەوە ھەتا بەکرێگیراوانی ئیستیکباری داگیرکەر تاوانێکی دڕندانەو چەپەڵی دیکە دژی شارومەندانی بێ دەرەتانی عێراق بخولقێنن.

نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لە مەیدانی «تەیەران» لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی عێراق دوو تەقاندنەوەی تیرۆریستی ڕووی دا کە بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ئەنجامی ئەم کارەساتە ھەتا ئێستا ٣٥ کەس گیانیان لە دەست داوەو ١١٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.