شوبات 05, 2021 13:07 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتیاریی عێراق لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران

وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتیاری و ئاسەوارە کەوناراییەکانی عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا خوازیاری یارمەتی دانی ئێران بۆ نۆژەن کردنەوەی «تاقی کیسرا» بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم دیدارەدا کە لە شوێنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ئەنجامی گرت، بابەتگەلێکی وەک نۆژنە کردنەوەی تاقی کیسرا، ڕێککەوتن لە بواری ھاوکارییە ھاوبەشە ڕۆشنبیرییەکان و گەشتیاریی ئایینی ، پێکھێنانی لێژنەیەکی ڕۆشنبیریی دوو لایەنە، ھاوکاری لە بواری بەرھەمھێنانی ئاسەواری سینەمایی خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

«حەسەن نازم» وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتیاری و ئاسەوارە کەوناراییەکانی عێراق لە دیدارەکەدا ڕاپۆرتێکی لە بارەی ھەوڵەکان لە مەڕ نۆژەن کردنەوەی «تاقی کیسرا» ئاراستەکردو خوازیاری یارمەتی دانی ئێران بوو بۆ نۆژەن کردنەوەی «تاقی کیسرا» و بووژاندنەوەی گردوپەڕی ئەم شوێنە مێژووییە.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداش وێڕای پێداگرتنی دووبارە لە سەر سەردانی شاندنی کارناسان و شارەزایانی بواری پاراستن و نۆژەن کردنەوەی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئێران بۆ عێراق لە ئاراستەی لێکدانەوەی پسپۆڕانەی دۆخی «تاقی کیسرا» داوای بەستێن خۆشکردنی ھەرچی خێراتری بەغدای کرد بۆ گەییشتنی ئەم گروپە شارەزایەی ئێران بە شوێنی مەبەست.

 

سەرپەیڤ