سەردانی سەرۆکی دەزگای دادڤانیی ئێران لە عێراق
شوبات 07, 2021 18:30 Asia/Tehran
ئەنجوومەنی باڵای دادڤانیی عێراق باسی سەردانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەغدا دەکات .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ماڵپەڕی ئەنجوومەنی باڵای دادڤانیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند ، لەسەر بانگێشتنی فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادڤانیی عێراق ، سەید ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکی دەزگای دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سبەی دوشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای دادڤانی دا سەردانی بەغدا دەکات .
بە پێی ھەواڵەکە ، شاندی دادڤانیی ئێرانی لەم سەفەرەدا سەردانی بنکەی ئەنجومەنی باڵای دادڤانیی عێراق دەکات و چەند یادداشتی تەبایی لە چوارچێوەی ھاریکاریی دادڤانی و مافەوانیی لە نێوان دوو وڵات دا ئیمزا دەکرێت .