ڕەییسی: پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق پچڕانی بۆ نییە
سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندیی نێوان دوو گەلی ئێران و عێراق پچڕانی بۆ نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،حوججەتولئیسلام وەلموسلمین«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی ڕێزنان لە ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی ڕەوتی داعش ڕەوتێکی دروستکراوی ئەمریکییەکانە کە بەر دراوەتە گیانی گەلانی موسڵمانەوە، وتی: گەلانی موسڵمانی ئێران و عێراق با بە سیاسەتەکانی دووبەرەکی سازکەری داعش ھەڵنەخەڵەتێن.
سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەڵبەت دیارە ڕەوتی خۆڕاگری معتوەی پێدزە کردنی ئەمریکاو ئاژاوەگێرەکان نادات و لە سای ڕەوتی خۆڕاگری، کۆڵۆنیالیزم و ملھوڕایەتیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کۆتایی پێ دێت.
ڕەییسی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێران خوازیاری عێراقێکی ھێزمەند، بوێر و خۆڕاگرە لە ھەمبەر دوژمن دا، وتیشی: عێراق وەک چۆن لە بەرامبەر ملھوڕان و دەست درێژکاران و نەکفیرییەکانداد کارنامەیەکی درەوشاوەی لە خۆی خستووەتە ڕوو لەمەلاش ھەربە ھەمان چەشن لە بەرامبەر تەواوی دەست درێژکاران دا دەوەستێت.
سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەر ڕووداوی تیرۆری سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی»و « ئەبو مەھدی موھەندیس» و تێکەڵ بوونی خوێنی ئەم شەھیدانەی بە ڕەمزی پەیوەندی و برایەتیی نێوان ھەردووک نتەوەی ئێران و عێراق زانی و وتیشی: ئەوانەی کە کەڵکەڵەی دووبەرەکی نانەوە لە نێوان ئێران و عێراقیان لە مێشکدایە تەنیا خۆیان سوک دەکەن.