مەسجدی : پەسەندکراوی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کشانەوەی ئەمریکیەکان لە عێراق دەبێ جێبەجێ بکرێت
باڵیۆزی کوماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا گوتی : کشانەوەی ئەمریکیەکان ، پەسەندکراوی پەرلەمانە و حکومەتی عێراق دەبێ جێبەجێی بکات هەڵبەت ئەمریکیەکان هێزەکانی خۆیان لە عێراق کەمکردەوە و ئەوانەی کە ماویشن ، لە بنکەکانی عەینولئەسەد و حەریرن .
بە پێی راپۆرتی ئێرنا ، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە کۆبوونەوەی داواکاریە مافەوانی و نێودەوڵەتیەکانی بەرگریی پیرۆز کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەچوو ، گوتی : ئەمریکیەکان گوشاری خۆیان دێنن کە لە عێراق نەچنەدەر بەڵام بارودۆخی عێراق بە جۆرێک نیە کە هەرچی ئەوان دەیانهەوێ هەر ئەوە بێت .
مەسجدی گوتیشی : حکومەتی عێراق خەریکی دانوستان لە گەڵ ئەمریکیەکانە بۆ دانانی خشتەیەکی کاتبەندی کراو بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکەکان و بارودۆخ بە جۆرێک دەچێتە پێش کە ئەوە روو ئەدات و لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق دەچنە دەر .