عەسائیبی ئەهلی حەق : چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی تاکە رێگای پاوەجێی لە عێراقە
سکرتێری گشتیی " عەسائیبی ئەهلی حەق" جەختی کرد تاکە ڕێگای پاوەجێی لە عێراق چوونە دەری سەربازانی ئەمریکایی لەو وڵاتەیە.
قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ی عێراق ، پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریای شەرمەزار کرد و وتی: ئەم کردەوەیەی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا وسیاسەتە دۆژمنکارانەکانی بە شێوەی ئاشکرا لە پێناوی خزمەت کردن بە ڕژێمی زایۆنی، وبە زیانی گەلی عێراقە وڕشتنی خۆینی ئەوانە.
خەزعەلی وتی: تاکە ڕیگای مسۆگەربوونی سەقام وپاوەجێی وئارامی لە عێراق چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکانە و ئیرادەی خەڵک وبڕیاری سیاسی وتوانایی ودەسەڵاتی خۆڕاگری عێراق بۆ بەدی هاتنی ئەم مەسەلەیە تەواوە .
ئەمریکا بەیانی ڕۆژی ڕابردوو هەینی ، بنکە وناوەندی هێزە عێراقیەکان لە ناوچەی سنووری سووریا لەگەڵ عێراقی داوەتە بەر پەلامار ، دەووترێ لەم پەلامارەدا زیاتر لە 30 هێزی چەکداری عێراق شەهید وبریندار بوونە.