ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕۆڵ و جێ و شوێنی گرینگی عێراقی بە ھۆکاری سەردانەکەی «پاپای ڤاتیکان» بۆ ئەم وڵاتە زانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393667-ڕاوێژکاری_ڕۆشنبیریی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_لە_بەغدا_ڕۆڵ_و_جێ_و_شوێنی_گرینگی_عێراقی_بە_ھۆکاری_سەردانەکەی_پاپای_ڤاتیکان_بۆ_ئەم_وڵاتە_زانی
ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە توییتێکدا ھۆکاری سەردانەکەی «پاپا فرانسیس» لەم ھەل و مەرجەی ئێستای بۆ عێراق، بۆ ئەو ڕۆڵە گرینگە گەڕاندەوە کە عێراق دەتوانێ لە ئاستی ناوچەکەو جیھان بیگێڕێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2021 11:05 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕۆڵ و جێ و شوێنی گرینگی عێراقی بە ھۆکاری سەردانەکەی «پاپای ڤاتیکان» بۆ ئەم وڵاتە زانی

ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە توییتێکدا ھۆکاری سەردانەکەی «پاپا فرانسیس» لەم ھەل و مەرجەی ئێستای بۆ عێراق، بۆ ئەو ڕۆڵە گرینگە گەڕاندەوە کە عێراق دەتوانێ لە ئاستی ناوچەکەو جیھان بیگێڕێت.

«غوڵامڕەزا ئەبازەری» ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە توویتێکدا جەختی لە گرینگ بوونی کۆمەڵێک لە فەکتەرڕەکانی عێراق کردەوەو بە ھۆکاری سەردانەکەی «پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بۆ ئەم وڵاتەی ڕۆژھەڵاتی ناڤینی زانین.

ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا  لە سەروبەندی گەشتەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق لەپەیامێکدا لەھەژماری توییتێرەکەی نووسی:: گەشتەکەی «پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بۆ عێراق نیشانەی ئەو شارستانیەتە قوڵەی عێراق، ڕۆڵی گرینگی مێژوو، مەرجەعییەت ، حەوزەی عیلمیە و بە گشتی ئەم وڵاتەیە لە ئاستی ناوچەکەو جیھاندا.

جێگای ئاماژەیە «پاپا فرانسیس» بەر لە دەستپێکی گەشتەکەی بۆ عێراق لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا ڕوو لە شارومەندانی عێراقی ڕایگەیاند بوو: من وەکو زیارەتکارێکی ئاشتی سەردانی عێراق دەکەم و بەدووی برایەتی و ئاشتی دام، لە ماوەی ڕۆژانی  داھاتوو بەسەرتان دەکەمەوە.