پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445612-پەلاماری_ئاسمانیی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_باشووری_لوبنان
بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەگەلێکی باشووری لوبنانیان بۆردومان کردووە.
(last modified 2026-07-24T15:10:29+00:00 )
ته‌مووز 24, 2026 17:38 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان

بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەگەلێکی باشووری لوبنانیان بۆردومان کردووە.

هێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆردومانی ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی ئەلقسەیر-ی سەر بە قەزای مەرجەعیون-ی کردووە لە  پارێزگای نەبەتییە.
هێزەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی لە درێژەی پرۆسەی تیابردنی ژێرخانەکانی باشووری لوبنان، لە سێ تەقینەوەی هەژێنەردا ژێرخانی جۆراوجۆری شارۆچکەکانی مەجدەل زۆن، مەنسووری و مەرکەبایان بۆمبڕێژ کرد و تیایان برد.
ڕژێمی زایۆنی لە ٢ی مارسەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر لوبنان دەستپێکردووە، کە بە هۆی ئەو هێرشە بەربڵاوەوە جیا لە شەهید و برینداربوونی ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی لوبنانی، زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش ئاوارە بوونە و ئێستایش هەر چەن ناوچەیەکی باشووری ئەم وڵاتە لەژێر داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیدایە.