دانپێدانانی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی؛ نۆژەنکرانەوەی خێرای ژێرخانەکانی ئێران ڕژێمی زایۆنیی پەشۆکاندووە
ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی خێرای نۆژەنکرانەوەی ژێرخانی زیانلێکەوتووی ئێران، ڕژێمی زایۆنیی تووشی سەرسوڕمان کردووە و گومانی لای کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە دروست کردووە کە هێرشەکانیان کاریگەر نەبووە.
ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە وێنە سەتەلایتییەکان و لێدوانی بەرپرسانی زایۆنی و ڕۆژاوایی نووسیویەتی کە ئێران ژێرخانی زیانلێکەوتوو لە هێرشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە خێرایی زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا، چێ کردۆتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا چێکرانەوەی بنکە مووشەکییەکان، پردەکان، بەندەرەکان و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی ئێراهن بە نیشانەی توانای بەرزی پیشەسازی و پوتانسییەلی بانی ئەم وڵاتە بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکانی خۆی ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاربەدەستێکی سەربازی ڕژێمی زایۆنی دانیناوە بەوەیدا کە پردێک کە بە سێ بۆمب ڕووخێنرابوو، تەنیا لە ماوەی چەن ڕۆژدا نۆژەن کراوەتەوە؛ بابەتێک کە بە وتەی ئەم ڕۆژنامەیە، شک و گومانی خستۆتە دڵی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنییەوە کە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران هیچ کاریگەرییەکی نییە لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان.