وتووێژی پزشکیان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445600-وتووێژی_پزشکیان_و_سەرۆکوەزیرانی_عێراق_لەبارەی_پەرەپێدانی_پێوەندییەکان
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراق بە پێداگری لەسەر پێوەندییە قووڵە مێژوویی، کلتووری، ئایینی و ئەتنییەکانی نێوان دوو وڵات، پێیشیانداگرت لە سەر پێویستی پاراستن و بەهێزتر کردنی ئەم سامانە پڕبایەخە وەک پشتیوانێک بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی ستراتژیک.
(last modified 2026-07-24T12:25:17+00:00 )
ته‌مووز 24, 2026 08:55 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراق بە پێداگری لەسەر پێوەندییە قووڵە مێژوویی، کلتووری، ئایینی و ئەتنییەکانی نێوان دوو وڵات، پێیشیانداگرت لە سەر پێویستی پاراستن و بەهێزتر کردنی ئەم سامانە پڕبایەخە وەک پشتیوانێک بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی ستراتژیک.

 لەم دیدارەدا کە لە تاران بەڕێوەچوو، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە ڕێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات، خێراترکردنی جێبەجێکرانی تۆکمە وتەواوی ئەم ڕێککەوتنانەیان بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بەرەو بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و دەستەبەرکردنی قازانجی هاوبەش، هەروەها جەختیشیان کرد لە سەر چالاککردنی توانا و پوتانسییەلی هاوبەشیان لە بواری سیاسی، ئابووری، بازرگانی، ترانزیت، وزە و هاوکاریی ناوچەیی. دوولایەن بە جەخت لەسەر گرنگایەتیی لێکنزیکبوونەوە و هەواهەنگی بەردەوام، کردنەوەی ئاسۆی نوێی هاوکاریشیان وەک پێویستیەکی ستراتژیک زانی بۆ داهاتووی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا و ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند کە پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە، جگە لە بتەوترکردنی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دوو وڵات، هەروەها کاریگەریش دەبێت لەسەر دەستەبەرکرانی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست و برا و بەهێزتر کردنی هاودەنگی و یەکپارچەبوونی ناوچەیی.