لە عێراق ، 6 ی ئادار وەک رۆژی (ئاشتی و لێبورده‌یی نیشتمانی) دەستنیشان کرا
بەهۆی هاتنی پاپای ڤاتیکان، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیارێکی نوێی ئاشکراکرد و دەڵێت" رۆژی شه‌شی ئاداری هه‌موو ساڵێک له عێراق به ڕۆژی (ئاشتی و لێبورده‌یی نیشتمانی) دیاری‌کرا".
به پێی هەواڵێکی سبەی میدیا ، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" به‌بۆنه‌ی دیداره مێژوییه‌که‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ئاشتی و لێبورده‌یی، سه‌ماحه‌تی مه‌رجه‌عی باڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی و قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیس، هه‌روه‌ها دیداری ئایینه‌کان له شاری ئوری مێژویی، ناودێرکردنی ڕۆژی شه‌شی ئازاری هه‌موو ساڵێک به (ڕۆژی نیشتمانی لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان)، ڕاده‌گه‌یه‌نین".
دوێنێ هەینی پاپا فرانسیس بەسەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێ‌کرا و لە یەکەم دیداردا لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لە کۆشکی سەلامی سەرۆکایەتیی کۆماریش وتارێکی پێشکەشکرد، هاوکات بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٧ی ئازار سەردانی هەولێر بکات.
هاوکات بەیانی ئەمڕۆش پاپا گەیشتە نەجەف و دیدارێکی لەگەڵ عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان لە عێراق ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا هیچ به‌رپرسێکی باڵای سیاسی به‌شدار نه‌بوو، به‌ڵکو به‌ئاماده‌بوونی وه‌رگێڕێک و چه‌ند قه‌شه‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌که به‌ڕێوه‌چوو.