ئادار 27, 2021 07:19 Asia/Tehran
  • بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق و میسر و ئوردن دواخرا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو 3ی نیسان سەرۆکی میسر و پادشای ئوردن بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی هەر سێ وڵات سەردانی عێراق دەکەن .

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو هەریەک لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دوەم پادشای ئوردن سەردانی عێراق دەکەن.

بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار، لە بەغدا، دیداری لوتکەی عێڕاق و میسر و ئوردن بەبەشداری سەرۆکی میسر و پادشای ئوردن و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی تەهتای سەر بە پارێزگای سوهاگ لە وڵاتی میسڕ دوو شەمندەفەر پێکیاندادا و 32 کەس کوژران.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی ئەو رووداوەوە لە تویتێکدا سەرەخۆشی لە گەل و سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی کرد و رایگەیاند، بەم بۆنەیەشەوە و وەک ھاوسۆزی دواخستنی لوتکەی سێ قۆڵی ڕادەگەیەنن.  

 سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان دەربڕی.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "نزا بۆ ئەو کەسانە دەکەم کە بەهۆی رووداوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە، سەرەخۆشی لە سەرکردایەتی و خەڵکی میسر دەکەم بەهۆی ئەو رووداوە تراژیدییەوە".

پێکدادانی شەمەندەفەرەکان لە هەرێمی سۆهاج بووە کە 460 کیلۆمەتر لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتەکەوە دوورە، بەپێی دوایین ئامارەکانیش، لانی کەم 165 کەسیش برینداربوون. 

سەرپەیڤ