جەختی زەریف لە سەر پێویستیی یەکگرتن لە کۆمەڵگای ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395804-جەختی_زەریف_لە_سەر_پێویستیی_یەکگرتن_لە_کۆمەڵگای_ئیسلامی
وەزیری کاروباری دئەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ناوەندی «مەشروعی عەرەبی» لە سەر پێویستیی یەکگرتن لە کۆمەڵگای ئیسلامی، پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2021 07:10 Asia/Tehran
  • جەختی زەریف لە سەر پێویستیی یەکگرتن لە کۆمەڵگای ئیسلامی

وەزیری کاروباری دئەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ناوەندی «مەشروعی عەرەبی» لە سەر پێویستیی یەکگرتن لە کۆمەڵگای ئیسلامی، پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە درێژەی دیدارو وتووێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی سیاسی و بەرپرسانی چینە جۆربەجۆرە سیاسی، ئایینییەکانی عێراق، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە «موحەممەد جەواد زەریف» لەگەڵ خەمیس خەنجەر» سەرۆکی ناوەندی «مەشروعی عەرەبی» و کۆمەڵێک لە نوێنەرانی سوننەی پەرلەمان و کەسایەتییە ھەڵکەوتەکانی سوننە دیداری کرد.

لە دیدارەکەدا زەریف ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەڕ دژایەتی لەگەڵ ئەتنخوازی و پێویستیی یەکگرتنی کۆمەڵگای ئیسلامیی لە نێو چینە جۆربەجۆرەکامدا وەبیر ھێنایەوە.

«زەریف» ئاماژەی بۆ جێ و شوێنی قودس لە سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئاماژەی کردو خۆڕاگریی نەتەوەی ئێران لە پاڵ موسڵمانانی جیھانی لە ڕوانگەی جۆربەجۆرەوە بە مەبەستی داکۆکی لە فەلەستین و قودسی پیرۆز سەرباری تەاوی گوشارەکان وەبیرھێنایەوەو جەختی لەسەر کرد.