زەریف: لە ڕۆڵی تەوەرەیی عێراق لە ناوچەکەدا پێشوازیی دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395806-زەریف_لە_ڕۆڵی_تەوەرەیی_عێراق_لە_ناوچەکەدا_پێشوازیی_دەکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ھەژماری توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە دیدلرو وتووێژی لەگەڵ کاربەدەستان و کەسایەتییە عێراقییەکان نووسی: لە ڕۆڵی تەوەرەیی عێراق لە ناوچەکەدا پێشوازیی دەکەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2021 07:34 Asia/Tehran
  • زەریف: لە ڕۆڵی تەوەرەیی عێراق لە ناوچەکەدا پێشوازیی دەکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ھەژماری توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە دیدلرو وتووێژی لەگەڵ کاربەدەستان و کەسایەتییە عێراقییەکان نووسی: لە ڕۆڵی تەوەرەیی عێراق لە ناوچەکەدا پێشوازیی دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێردا نووسی: لە عێراق دا وتووێی باشی لە گەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران، « موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمان، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوە و ڕابەرانی باڵای ڕەوتە سوننە و شێعەکان ھەبووە و دیارە دراوسێکان بۆ ئێران ئەوبەرترن.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێمە  لە ڕۆڵی تەوەرەیی عێراق لە ناوچەکەدا پێشوازیی دەکەین.

زەریف جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمڕۆ دیدارێکی زیاتر لە بەغداو ھەولێر ئەنجام دەگرێت.