May 02, 2021 16:24 Asia/Tehran
  • عه‌بادی‌ و حه‌کیم پێکەوە ڕێککه‌وتن

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆکی‌ «هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر» و عەممار حەکیم سه‌رۆکی‌ «ره‌وتی‌ حیکمه‌تی نیشتیمانی»ی عێراق ڕێککەوتنیان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، لە سەروبەندی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، «عەممار حەکیم»سه‌رۆکی‌ ره‌وتی‌ حیکمه‌تی نیشتیمانی و «حه‌یده‌ر عه‌باد»ی‌ سه‌رۆکی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نه‌سر، رێکه‌وتنێکیان بۆ هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند.

ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌کیان پێکهێناوه‌ به‌ناوی‌ «هێزه‌کانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ نیشتیمانی‌».

 «عه‌مار حه‌کیم» سه‌رۆکایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ ده‌کات و «عه‌بادیش» سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ ده‌کات.

 هاوپه‌یمانێتییه‌کە‌ ژماره‌یه‌ک هێزی دیکه‌ی سیاسی له‌خۆده‌گرێت، که‌ له‌ خۆپیشاندانه‌کانی عێراقدا رۆڵیان هەبووە و پێشەنگایەتیی ناڕەزایەتییەکانی تشرین»یان کردووە.

سەرپەیڤ