ھەنگاوی عێراق بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوان ئەم وڵاتەو سووریا
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق : هەنگاوێ نوێ دەگرینەبەر بەئامانجی پاراستنی سنورەکان بەگشتی و سنورەکانی سوریا بەتایبەتی .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە نوسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی ئاسایشتیی بە ئەستۆگرت کەتایبەت بە میکانیزمی پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنورییەکان لەگەڵ سوریایە و رایگەیاند، لەم کاتەدا هەنگاوێ نوێ دەگرینەبەر بەئامانجی پاراستنی سنورەکان بەگشتی و سنورەکانی سوریا بەتایبەتی.
نوسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا وای بڵاو کردووەتەوە کە، «قاسم ئەعرەجی» ڕۆژی سێشەممە سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنورییەکان لەگەڵ سوریا، بە ئامادەبونی فەرماندەکانی دەزگای هەواڵگری و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و حەشدی شەعبی.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەکۆبونەوەکەدا ئەو کێشانەی روبەڕوی ئاسایشی سنورەکان دەبنەوە لە ناوچە سنورییەکان و بەتایبەت لە سنوری عێراق و سوریا تاوتوێ کران و راسپاردەی پێویست پێشکەش کراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە، لەکۆبونەوەکەدا رێگاکانی هاتنی گروپە چەکدارییەکان بۆ ناوخاکی عێراق گفتوگۆی لەسەر کراو و لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، هێزە ئەمنییەکان راسپێردران بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی نوێ.