حەکیم : فەتوای مەرجعیەت شکستی کردە سەرکەوتن و ناکامیی کردە شانازیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397547-حەکیم_فەتوای_مەرجعیەت_شکستی_کردە_سەرکەوتن_و_ناکامیی_کردە_شانازیی
رێبەری ربەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێک دا بە بۆنەی ساڵهاتی دەرچوونی فەتوانی ئایەتوڵڵا سیستانی نووسی فەتواکەی مەرجعیەتی باڵای دینی شکستی کردە سەرکەوتن و ناکامیی کردە شانازی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2021 07:43 Asia/Tehran
  • حەکیم : فەتوای مەرجعیەت شکستی کردە سەرکەوتن و ناکامیی کردە شانازیی

رێبەری ربەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێک دا بە بۆنەی ساڵهاتی دەرچوونی فەتوانی ئایەتوڵڵا سیستانی نووسی فەتواکەی مەرجعیەتی باڵای دینی شکستی کردە سەرکەوتن و ناکامیی کردە شانازی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید عەمار حەکیم لەم پەیامەدا گوتیشی  : ئەم پەیامە درەوشانەوەی هیوایەک بوو کە هەموو شتێکی گەڕاندەوە بۆ باری دروستی و شکستی کردە سەرکەوتن و ناکامیی کردە شانازیی . ئەم پەیامە تەنیا رەهەندی سەربازیی نەبوو ، بەڵکوو تێیدا ئاماژە کرابوو بە پرسی  گرنگی مرۆیی وەکوو داڵدەدانی ئاوارەکان و رزگارکردنی شارومەندانی گەمارۆدراو لە ناوچەکانی شەڕ لە دژی داعش .

7 ساڵ لەمەوبەر لە 13 ی حوزیەرانی ساڵی 2014 ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بە دوای داگیرکران و کەوتنی یەک بە دوای یەکی شار و گوندەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ، فەتوای جیهادی کەفایی بۆ بەرگری لە عێراق و پیرۆزیەکانی دەرکرد .

بە دوای ئەم فەتوایەدا هەزاران کەس لە شیعە و سوننە چەکیان کردە شان و بەرەو بەرەکانی شەڕی دژی داعش چوون .