پێداگریی حەشدی شەعبی لەسەر وڵامدانەوە بە دەستدرێژیی ئەمریکا
رێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کردەوە لەسە مافی یاسایی خۆی بۆ وڵامدانەوە بە دەستدرێژیی ئەمریکا بۆسەر بنکە و بارەگاکانی .
بە پێی راپۆرتی مەوازین نیوز ، لە بەیاننامەی حەشدی شەعبی دا ھاتووە : ئەم دەستدرێژیە بووە ھوی شەھیدبوونی 4 کەس لە کاتێک دا کە خەریکی ئەنجامدانی فەرمانبەریەتی رێگرتن لە دزەکردنی داعشیەکان لە سوریاوە بۆ نێو خاکی عێراق بوون . ئەم شەھیدانە لە ژێر فەرماندەیی ھەڵمەتی ھاوبەشی عێراق خەریکی ئەنجامدانی ئەرکیان بوون و لە ھیچ چالاکیەکی دژی ئامادەبوونی ھێزە بیانیەکان لە عێراق دا نەبوون .
رێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق جەختی کردەوە ئەم دستدرێژیە لە چوارچێوەی لاوازکردنی عێراق ، ھێزە ئاسیاشیەکان و حەشدی شەعبی لە بەرژەوەندیی گروپە تیرۆریستیەکان ئەنجام بوو .
فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە بنکەیەکی پشتیوانی و لۆجستیکیی تیپی 14 ی حەشدی شەعبی عێراقیان لە سنووری سوریا پێکا .
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی گرتە ئەستۆ .