بۆردومانی دوو حەشارگەی داعش لە لایەن فڕۆكە شەڕكەرەكانی عێراقەوە
شوبات 07, 2026 17:38 Asia/Tehran
هێزە عێراقییەكان دوو حەشارگەی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لە ڕۆژئاوای نەینەوا تێكڕووخاند .
دوای هێرشی بەربڵاوی هێزە ئاسایشیەكانی عێراق و تێكڕووخانی دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعش، تیرۆریستێكی داعش لە كاتی گەمارۆدران لە لایەن هێزە ئاسایشیەكانی عێراقەوە پشتوێنی تەقینەوەیی خۆی تەقاندەوە و دوو هێزی ئاسایشی عێراقی بریندار كرد . سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراقیش ڕایگەیاند كە فڕۆكە شەڕكەرەكانی ئێف شازدە ی عێراقی دوو حەشارگەی داعشیان لە ڕۆژئاوای نەینەوا كردە ئامانج و چوار تیرۆڕیستی داعشیان كوشت .