پەرلەمانی عێراق ھەڕەشەی وەدەرنانی لە ھێزەکانی ئەمریکا کرد
لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەگەر بێتوو ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکییەکان دووپات بێتەوە، دەوڵەتی عێراق دەبێ پەسەندکراوەکەی نوێنەران بۆ وەدەرنانی ھێزەکانی بیانی ڕاپەڕێنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، لە بەیاننامەکەی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق دا ھاتووە کە، دووپات بوونەوەی دەست درێژکاری لە چەشنی ھەنگاوەکەی ئەم دواییە بە واتای پێداگرتنی ھێزە دەست درێژکارەکان بۆ لەبەرگرتنی ڕەوتی دەست درێژکارییەو دیارە دەوڵەتی عێراقیش ئەرکمەند دەکرێت بەوەی کە بڕیاری پەرلەمان بۆ وەدەرنانی تەواوی ھێزەکانی بیانی ڕاپەڕێنێت.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە حەشدی شەعبی ھێزێکی نیشتیمانییەو لە چوارچێوەی یاساو لەژێر فەرمانی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق دا دەجوڵێتەوەو پەلاماردانی بە واتای بە ئامنج گرتنی خواستی نیشتیمانی عێراق و ھەڵکوتانە سەر تەواوی ھێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەیە لە ھەر شوێنێکدا.
فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ھێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پشتیوانیی تیپی ١٤ی حەشدی شەعبیی عێراق لە شسنووری نێوان ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریادا.