داخوازیی عێراق لە ئەورووپا بۆ پێکھێنانی لێژنەیەک بە مەبەستی ھاواھەنگی لە نێوان ھەردووک لادا
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا لە برۆکسێڵ داوای پێکھاتنی لێژنەیەکی کرد بۆ ھاواھەنگی و ڕێکخستن لەنێوان ھەردووک لادا بە مەبەستی خەباتی دژی گەندەڵی، سەندنەوەی سامانە بە قاچاخ براوەکان و پێ و شوێنگرتنی لە وڵاتانی ئەورووپی.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دیداری لەگەڵ «ئۆرزولا فۆن دێرلاین» سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا لە برۆکسێڵ ئاماژەی کردە ھەوڵی دەرھێنرانی ناوی عێراق لە پێڕستەکەی لێژنەی ئەورووپا پەیوەست بە وڵاتانی پڕمەترسی لە ڕووی سپی کردنەوەی پارەوە.
«فۆن درلاین»یش لەم دیدارەدا بەرنامەی ئابووریی ناسراوبە بەڵگەی سپی و میکانیزمی خەباتی دژی گەندەڵیی بە ھەنگاوێک لە ئاراستەی چاکسازی زانی و داکۆکیی لێژنەی ئەورووپای دووپات کردەوە.
پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی سیەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند بو کە، سەردانی «کازمی» بۆ برۆکسێڵ لە ئاراستەی بەھێزکردنی ھاوکاریی بەغداو یەکێتیی ئەورووپا ئەنجامی گرتووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرلە بەجێ ھێڵانی بەغدا لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردبووەوە کە، گەشتەکەی بۆ برۆکسێڵ بە مەبەستی کاراکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بە مەبەستی یارمەتی دانی چارەسەریی کێشەی ئابووریی عێراق و ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی ئەنجام دەگرێت.