تەقاندنەوەی ھێڵێکی کارەبا نیوەی بەغدای بێ ئاو کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398311-تەقاندنەوەی_ھێڵێکی_کارەبا_نیوەی_بەغدای_بێ_ئاو_کرد
هێڵێکی کارەبا لەبەغدا تەقێندرایەوە کە ئاوی نیوەی شاری بەغدای دابیندەکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2021 11:46 Asia/Tehran
  • تەقاندنەوەی ھێڵێکی کارەبا نیوەی بەغدای بێ ئاو کرد

هێڵێکی کارەبا لەبەغدا تەقێندرایەوە کە ئاوی نیوەی شاری بەغدای دابیندەکرد.

 

وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند، لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە هێڵی کارەبای بەری کەرخ لەشاری بەغدا، ڕوبەڕوی هێرشی "تێکدەرانە" بووەتەوە.

ئەو پڕۆژەیەی هێرشیکراوەتەسەر سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی کەرخەو کاریگەریی لەسەر کەمبونەوەی ئاوی خواردنەوەی نیوەی دانیشتوانی شاری بەغدا دەبێت.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تائێستا 70 تاوەری کارەبا لەعێراق ڕوبەڕوی تەقاندنەوە بونەتەوە، بەو هۆیەشەوە گرفتی گەورە بۆ کارەبای عێراق دروستبووە و له‌به‌رامبه‌ریشدا ناڕه‌زاییه‌کانى هاوڵاتیان ڕویان له‌زیادبوون کردوه‌.