بەردوامیی ھێرشە نایاساییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی تر ھێرشی نایاسایی خۆیانیان بۆ سەر باکووری عێراق و دژی بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەست پێکرد.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە فڕۆکە شەرکەرەکانی ئەم وڵاتە ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوچەی «مەتینا» لە باکووری عێراق و دژی بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام داوە کە لە ئەنجام دا دوو ئەندامی ئەم لایەنە کوژراون، جارێکی تر جەختی لە بە ردەوام کردنی ئەو ھێرشانەی بە شێوەیەکی بەبڕشتانەتر کردەوە.
ھێرشی ھێزەکانی تورکیا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بۆ سەر باکووری عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووەو ئەمەش ناڕەزامەندیی توندی بەغدای لێ کەوتووەتەوەو کاربەدەستانی عێراقی گەلێک جار وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشانە، لای کۆروکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان سکاڵایان بەرز کردووەتەوەو لە بارەی دابەزاندنی ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیاش وشدارییان داوە.
بەغدا ھەروەھا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھانابردن بۆ ڕێگاچارەی سەربازیی یەک لایەنە ناتوانێ شێوازێکی کاریگەر بێت بۆ چارەسەر کردنی گرفتە ئاسایشتییە ھاوبەشەکان.