ئەندامەتیی عێراق لە ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398629-ئەندامەتیی_عێراق_لە_ئەنجومەنی_کارگێڕیی_ڕێکخراوەی_قەدەغەی_چەک_و_چۆڵی_کیمیایی
وەزارەتی دەرەوە ی عێراق باسی ئەندامەتیی فەرمیی ئەم وڵاتەی کرد لە ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی لە ساڵی ٢٠٢٢ ھەتا ٢٠٢٤.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2021 12:37 Asia/Tehran
  • ئەندامەتیی عێراق لە ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی

وەزارەتی دەرەوە ی عێراق باسی ئەندامەتیی فەرمیی ئەم وڵاتەی کرد لە ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی لە ساڵی ٢٠٢٢ ھەتا ٢٠٢٤.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، «ئەحمەد سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ڕەوتی کۆنفرانسی وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە کە کۆتایی مانگی نوامبەر لە لاھە بەرپا دەکرێت، ئەندامەتیی عێراق پەسەند دەکرێت.

 ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەییە کە بنکەکەی لە لاھەی پێتەختی ھۆڵندایەو چاودێریی ڕاپەڕێندرانی پەیمانی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی لە لایەن ئەندامەکانیەوە دەکات.

 ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی بەردەوام لە وڵاتانی نائەندام بۆ پەیوەست بوون بە ڕێکخراوەکەو واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی بانگێشتن دەکات.