ته‌مووز 18, 2021 23:46 Asia/Tehran
  • دوو لیواى هاوبه‌ش له‌نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌ پێکده‌هێندرێت

دوو لیواى هاوبه‌ش له‌نێوان سوپاى عێراق‌و پێشمه‌رگه‌ پێکده‌هێنرێت، بریکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشکراده‌کات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی بەرگری عێراق‌و وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەشیش پێکبهێنرێت.

 

بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە له‌لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاندوه‌، داعش لە(کەرکوک، خانەقین، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبارو ڕۆژئاوای موسڵ)، تادێت کردە تیرۆریستییەکانیان زیاتر دەکەن.

وتوشیه‌تى:"ھاوپەیمانان‌و عێراق‌و ھەرێمی کوردستانیش گەشتونەتە ئەو بڕوایەی جوڵەکانی داعش مەترسییان دروستکردۆتەوە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو مەترسییەش، پێوستە ھەماھەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق ھەبێت".

بریکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشکرایکردوه‌، "دوو لیواى هاوبه‌ش پێکده‌هێندرێت، بۆ پێکھێنانی ئەم دوو لیوا ھاوبەشەش، وەزارەتی پێشمەرگە ھێزەکانی ئامادەکردوە، لەئێستادا گفتوگۆ لەبارەی پڕچەککردن‌و موچەی ئەو دوو لیوایە دەکرێت".

سه‌باره‌ت به‌دوو لیوا ھاوبەشەکەی نێوان پێشمەرگەو سوپا، له‌زگین ڕایگەیاندوه‌، "بەرەو پێشچونی باش لەنێوان ھەولێرو بەغدا ھەیە، بۆئەم مەبەستە لەئێستادا گفتوگۆ لەسەر (پڕچەککردن‌و موچەو پەیکەربەندی) دوو لیواکە دەکرێت، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوا دیاریکراون، ئامادەمان کردون".

به‌هۆى هێرشى چه‌کدارانى داعش له‌ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان ، حکومه‌تى هه‌رێم‌و ناوه‌ند سه‌نته‌رێکى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شیان دامه‌زراندوه‌و به‌گوێره‌ى زانیاریی‌و بڕیاره‌کانى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن.

سەرپەیڤ