مستەفا کازمی، ئەردۆغان بانگێشتی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی دراوسێی عێراق دهکات
ئاب 09, 2021 11:55 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی تورکیای بانگێشت کرد بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە لە بەغداد بەڕێوەبچێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پێشوازیی لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە و تیایدا، وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕادەستی ئەردۆغان کردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی لوتکە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەدیدارەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە کراوە".