عێراق: وڵاتان زیندانییانی داعشیی خۆیان ببەنەوە و دادگاییان بکەن
شوبات 24, 2026 14:58 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە وڵاتانی جیهان کرد شاروومەندانی خۆیان کە ئەندامی داعش بوون وەرگرنەوە و لە وڵاتی خۆیاندا دادگاییان بکەن.
فواد حسێن پێیداگرت تائێستا ٢٣ هەزار شاروومەندی عێراقی بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان و ئەم مەسەلە بۆ عێراق پرسێکی ئەمنیی زۆر گرنگ دێتەئەژمار. فواد حسێن بە پێداگری لە سەر هەواهەنگییە بەرفراوانەکانی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆردا، داوای لە هەموو وڵاتانی جیهانیش کرد کە بەرپرسیارێتی ئەخلاقیی خۆیان بەجێبێنن، تیرۆریستانی شاروومەندی ولاتەکەیان ببەنەوە و لە وڵاتی خۆیاندا دادگاییان بکەن. فواد حسێن هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی ئەم وڵاتە پێیداگرت که ئەوە پرسێکی ناوخۆیه.