ئه‌یلوول 02, 2021 19:23 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراودا ، داکۆکیی نێوخۆیی و دەرەوەیی لەپشتە

عەممار حەکیم وتی: بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراودا ، خواستی خەڵک و مەرجەعییەت و زۆربەی کۆتلە سیاسییەکانەو داکۆکیی ناوچەبیی و نێونەتەوەیی لەپشتە.

عەممار حەکیم ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەکردن بەمەی کە ھەڵبژاردن لە عێراق دا بەردەوام لەگەڵ مەترسیی جۆربەجۆری ئاسایشتی و  ڕاستییە ئاڵۆزەکانی کۆمەڵگا یەرەوڕو بووە، وتیشی: دابین کردنی دۆخی گونجاو بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردن بەس کاری دەوڵەت نییەو تەواوی تاقمەکان بە کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە دەبێ یارمەتیی باشتر بوونی دۆخەکە بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنێکی زۆڵاڵی ھاوتەریب لەگەڵ پێوەرە نێونەتەوەییەکان بدەن.

ناوبراو لە بارەی یاسای ھەڵبژارنی عێراقیشەوە وتی: یاسای ھەڵبژاردن لەگەڵ نیزامی سیاسیی وڵات دا یەک ناگرێتەوە، بەڵام ئەم یاسایە دەبێتە ھۆی دڵنیایی زیاترو پێکھاتنی ھەلێکی یەکسان.

عەممار حەکیم لە سەر ھەوڵدان بۆ پێشگرتن لە ڕوودانی ھەرچەشنە گری کارییەک لە ھەڵبژاردندا پێی داگرت و وتیشی: ئێمە لە ئامادە بوونی چاودێرانی سیاسی پێشوازیمان کردووە ھەتا ھەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک و بەدوور لە ھەرچەشنە پێشێلکارییەکمان ھەبێت.

سەرپەیڤ