مادۆرۆ : ئەمریکا بە دوای جێگیر کردنی حکومەتێکی سەر بەخۆی لە ڤێنزوئێلایە
سەرۆک کوماری ڤێنزوئێلا وتی : حکومەتی ئەمریکا بە دوای ئەوەیە کە بە جێگیر کردنی حکومەتێکی دەسنیا ، سەرچاوە نیشتمانییەکانی ڤەنزوێێلا تاڵان بکات
نیکولاس مادورو وتی : ئەمریکا گەڵاڵەیەکی ئیمپریالیستی داڕشتووە تا بە گۆڕینی ڕژێم لە ڤەنزوئێلا حکومەتێکی سەربە خۆی دابمەزرێنێ و گەورەترین پاشەکەوتی نەوتی جیهان چوارەمین پاشەکەوتی گەورەی گاز و گەورەترین پاشەکەوتی زێڕ تاڵان بکات . ناوبراو وتیشی ئەمریکا بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پاپوڕە جەنگییەکانی و پاپوڕی ژێر دەریایی ناڤۆکی لە ناوچەی کارائیب جێگیر کردووە و تومەتگەلێکی ناڕەوای دژی ڤەنزوئێلا هێناوەتە ئاراوە کە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان وەکوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێتیی ئوروپا ڕێکخراوی جیهانی گوومرک و تەنانەت فەرمانگەی خەبات بە دژی مادە هوشبەرەکانی ئەمریکا تومەتەکانی هاوپەیوەند بە قاچاخی مادەی هوشبەر لە لایەن ڤەنزوئێلایان ڕەت کردەوە .