ئامادە بوونی شاندی ئاسایشتیی باڵای عێراق لە «کەرکوک»
شاندێکی ئاسایشتیی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتیی وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتە بۆ ئاگادار بوون لە بارەی ڕەوشتی ئاسایشتیی ئەم پارێزگایە گەییشتە «کەرکوک».
بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەو شاندە ئاسایشتییەی کە سەردانی کەرکوکی کردووە داگری «جومعە عیناد» وەزیری بەرەڤانیی عێراق، «عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا» سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، «عیرفان حەیالی» ڕاوێژکاری سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، یاریدەری فەرماندەری بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش، فەرماندەرانی وەزارەتی بەرەڤانی و ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و کۆمەڵێکی دیکە لە فەرماندەرانی سەربازییە.
«یەحیا ڕەسوڵ» وتیشی: ئەم سەردانە بە مەبەستی ئاگادار بوونەوەی مەیدانی لە ڕەوشتی پارێزگای کەرکوک ئەنجامی گرتووەو «سەعید جەبوری» پارێزگاری کەرکوک، «جاسم فەریحی» فەرماندەری بنکەی پێشڕەوی کەرکوک، «ئەبو ڕەزا نەجار» فەرماندەری تەوەرەی باکووری حەشدی شەعبی، فەرماندەری پۆلیسی کەرکوک و کۆمەڵێک لە فەرماندەرانی ئاسایشتیی کەرکوک بە گەرمی پێشوازییان لە شاندەکە کردووە.
شاندە ئاسایشتییەکەی عێراق لەم سەردانەی دا ڕاپەڕاندنی فەرمانی سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و پەسەند کراوەکانی ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشتی نیشتیمانی دوای کوژرانی کۆمەڵێک لە ھێزەکانی پۆلیس بە ھۆی داعش لە کەرکوک دا تاوتوێ دەکات.