ئه‌یلوول 25, 2021 16:22 Asia/Tehran
  • دژایەتی حکومەتی عێراق لەگەڵ باسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە هەولێر

نووسینگەی مێدیایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، کۆبوونەوەی هەولێر کە تێێدا دروشمی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی هاتبووە ئاراوە، بە توندی ئیدانە کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: حکومەتی عێراق دژایەتی بەبڕشتانەی خۆیی لەگەڵ کۆبوونەوە نایاساییەکان کە لە هەولێر بەڕێوە چووە و تێیدا دروشمی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هاتووەتە ئاراوە، ڕادەگەیێنێت.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە کراوە کە دەوڵەتی عێراق جەخت دەکات کە ئەو کۆبوونەوەگەلە بە نوێنەرایەتی خەڵکی عێراقەوە بەڕێوە ناچێت بەڵام هەندێک کەسایەتی تێدەکۆشن ئەو کۆبوونەوانە بە ناوی دانیشتووان ڕابگەیەنن لە حاڵێکدا ئەو هەڵوێستە بەس هەڵوێستی دانیشتووانی ئەو کۆبوونەوەیە و دەبێتە هۆی ئاڵۆزی عێراق و هەڵبژاردنیش.

بەیاننامەکەی نووسینگەی مێدیایی کازمی ئاماژە دەکات کە لەلایەکی تریش هێنانە ئارای چەمکی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە بواری دەستوور، مافی و سیاسی لە عێراق قبووڵ نەکراو و ڕەت کراوەیە و دەوڵەتیش ڕاشکاوانە هەڵوێستی مێژوویی نەگۆڕی بەرگری خۆی لە فەلەستین بە پێتەختیی قودس و دژایەتی خۆی لەگەڵ هەر جۆرە شارۆچکە سازی و داگیر کاریی زایۆنیەکان ڕادەگەیێنێت.

سەرپەیڤ