ئامادە بوونی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ھەڵبژاردن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401356-ئامادە_بوونی_ھێزە_چەکدارەکانی_عێراق_بۆ_دابین_کردنی_ئاسایشتی_ھەڵبژاردن
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی ئامادە بوونی تۆکمەو تەواوی ھێزەکانی ئەرتەشی کرد بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لەم وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2021 09:21 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ھەڵبژاردن

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی ئامادە بوونی تۆکمەو تەواوی ھێزەکانی ئەرتەشی کرد بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا وتی: بەرنگاری ھەرکەسێک دەبینەوە کە بە نیاز بێت یاری بە ئاسایشتی ھەڵبژاردن بکات.

وتیشی: ھێزەکانی یەدەکیش بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ھەر دۆخێکی نائاسایی لە کاتی ھەڵبژاردن دا لە بەرچاو گیراون کە ئەوانیش بە تەواوی لە سەر ھەست و ئامادەن.

«غالیب عەتیە» وتەبێژی لێژنەی باڵای دابین کردنی ئاسایشتی ھەڵبژاردنیش وتی: ھێزەکانی ئاسایشت بۆ چەسپاندنی ئاسایشت لە گردوپەڕی نزیکەی ٨٢٧٠ بنکەی دەنگدان لە بەغداو پارێزگاکانی دیکەی ئەم وڵاتە مۆڵ دراون.

ژماردنی بە پێچەوانە بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە دەیەمی ئۆکتۆبەر بەڕێوە بچێت، دەستی پێ کراوە.