داوای گیرانی بەرپرسانی کۆنفڕانسەکەی هەولێر و قەدەغەی چوونە دەرەوەیان لە عێراق
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە فەرمانێکی بەپەلە بۆ فڕۆکەخانە و دەروازە سنووریەکان وێڕای ڕاگەیاندنی قەدەغەی چوونە دەرەوەی بەرپرسانی کۆنگرەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، داوای دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی کرد.
بەرپرسێکی ئەمنیەتی پایەبەرزی عێراق ڕایگەیاند : وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە فەرمانێکی بەپەلە بۆ فڕۆکەخانە و دەروازە سنووریەکان وێڕای ڕاگەیاندنی قەدەغەی چوونە دەرەوەی بەرپرسانی کۆنگرەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کە لە مانگی ڕابردوو بەڕێوە چوو، داوای دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی کرد.
بە گوێرەی مادەی 201 ی یاسای سزاکانی عێراق کە پەسەند کراوی ساڵی 1969 ی زایینییە، هەموو هۆکارەکانی هاندان یان بانگهێشت بۆ پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تاوانبار دەناسرێن و سزای ئەو کەسانە لەژێر ناوی خەیانەتی گەورە، ئیعدام دەبێت.
ئەو بەرپرسە پایەبەرزە عێراقییە لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئەلعەرەبی ئەلجەدیدی وت: سزای دەستگیر کران و ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بەپەلە بۆ قسام ئیبراهیم حوردان و کورەکەی عەلی وسام ئەلحوردان و ڕیسان زعار حەلبووسی لەلایەن وەزارەتی نێوخۆوە بە هەموو دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە و وێستگەکانی پشکنین، دەزگای هەواڵگری عێراق ڕاگەیێندراوە و پێش بینی دەکرێت سزای دەستگیر کردنیشیان بەم زووانە دەرچێت.
ناوبراو جەختی کردەوە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای لە هەولێر کرد کە ئەو کەسانە ڕادەستی بەغدا بکات و ڕێگری بکات لە چوونە دەرەوەیان لە سنوورەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێم.