تشرینی یه‌که‌م 23, 2021 07:52 Asia/Tehran
  • فالح فەیاز : لە بەرپرسایەتیە گرینگەکانی حەشدی شەعبی پشتیوانی ولاگری لە خەڵک و پاراستنی دێموکراسیە

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی: ئەم ڕێکخراوە لە هەمبەر لاگری وپشتیوانی لە خەڵکی عێراق وهاوکاری لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشتی وپاڕێزەری دێموکراسیش بەرپرسایەتی جیدی هەیە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی ئێوارەی هەینی لە وتاردانێکدا جەختی کرد: ئەم ڕێکخراوەیە سەنگێکی سەرەکیە لەلاگری لە سیستمی   دێموکراتیکی عێراق.

فەیاز وتی: حەشدی شەعبی لە داسەپانی خواست وداواکاریەکانی حزبی وتاکی بەسەر خەڵکی عێراق پێشگیری دەکات.

سەرۆکی حەشدی شەعبی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەم ڕێکخراوەیە رێگای دەرکەوتنی دیکتاتورێک یا شێواندنی دێموکراسی لە وڵات نادات ، ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی خۆی ناخاتە ناو یاری وکایە سیاسیەکان وبە ئیلتزام بە یاسا دەوری گرینگ وتەوەرەیی لە وڵات دەگیڕێت.

ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی یەکشەممەی رابردوودا ، کاردانەوە وناڕەزایەتی ژمارەیەک لە خەڵک ، گروپ وپارت ولایەنەکانی ئەم وڵاتەی لەگەڵدابوو و شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەیش شایەتی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری بوون. 

سەرپەیڤ