حەشدی شەعبی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر روداوەکانی ناوچەی سەوز پێکهێنا
حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر روداوەکانی دوێنێی ناوچەی سەوزی بەغدا راگەیاند، کە تیایدا هێزە ئەمنیەکان روبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوە و بەهۆیەوە "کوژراوی لێکەوتەوە" و بەپێی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش 127 کەس برینداربوون.
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکانی ناوچەی سەوز پێکهێنراوە و "تا ئەم ساتە هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بەو ڕوداوە ناخۆشانەی ئەم دواییە بڵاونەکراوەتەوە، کە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازیان کوژراون و برینداربون".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیەی پێکهێنراوە بەم نزیکانە ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت.دوێنێ ههینی لە بهردهم ناوچهی سهوزی بهغدا خۆپیشاندان بەڕێوەچو، گرژیی و ئاڵۆزی لێکهوتهوه و بهشێک لهخۆپیشاندهران و لایهنگرانی حهشدی شهعبی هێرشیانکرده سهر هێزه ئهمنیهکان، هێزه ئهمنیهکانیش تهقهیان بهسهر خۆپیشاندهراندا کرد و شهڕ و پێکدادان دروستبو.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆن هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنوێنی بۆ هەموو هێزە ئەمنییەکان دەرکردوە تا پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان بکەن و رێز لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بگرن، بەتایبەتی مافی خۆپیشاندان و ئازادیی رادەبڕین کە لەو بنەما سەرەکییانەن حکومەت پێیانەوە پابەندە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆن هاوبەشەکان ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی رۆژی هەینی بەغدای ئاشکرا نەکردوە، بەڵام رایگەیاندوە بەرپرسی کەمتەرخەم دەبرێنە بەردەم دادگا بەهۆی کەمتەرخەمییان و سەرپێچیکردن لە فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە سەربازییەکان، کە بەراشکاوی دوپاتیکردوەتەوە لەوەی نابێت تەقە لە خۆپیشاندەران بکرێت.