سەرۆک وەزیرانی عێراق: ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەڵوێستی بەرپرسانەیە
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ھەڵوێستێکدا لە ھەمبەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی خوێندکاران لە ھەرێمی کوردستان، ئەو ڕووداوەی بە ئازاربەخش ناوبردووە ڕایگەیاندووە کە پێویستی بە هەڵوێستی بەرپرسانەیە
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە: ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانیی ئازیز، پێویستی بە هەڵوێستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
ناوبراو جەختی کردووە: خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە.
ماوەی چەمد ڕۆژێکە خۆپیشاندان لە هەولێر و سلێمانی بۆ داواکردنی دەرماڵە لەلایەن بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە دەستی پێ کردووە. لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانەکان لە چەند ناوچەیەک گرژی و ڕووبەڕووبوونەوەی تێکەوتووە.