تشرینی دووه‌م 15, 2025 18:22 Asia/Tehran
  • هێرش بۆسەر هێزەکانی جۆلانی لە باشووری سووریا

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی دەسپێکی دووبارەی تێکهەڵچوونی چەکدارانەیان کرد لە باشووری سووریا.

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن؛ کەسانی چەکدار لە پارێزگای سوەیدا هەڵکەوتوو لە باشووری سووریا، هەڵیانکوتاوەتەسەر دەس و پێوەندییەکانی سەربە جۆلانی سەرۆکی حکومەتی کاتیی ئەو وڵاتەو هێرشیشیان کردۆتەسەر ژمارێک بنکەو بارەگای هێزە ئاسایشییەکانی سەربە جۆلانی لە گردووپەڕی ئەو شارە.

سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە ئاگربەسی ڕاگەیێندراو لە باشووری سووریا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار پێشێل کراوە. دوێنێش سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان لەوە کرد کە  دەس و پێوەندییەکانی جۆلانی و دروزیەکان لە پارێزگای سوەیدا لە چەند میحوەرەوە لەگەڵ یەکتر تێکهەڵچوون.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، لەکاتێکدا کە جۆلانی سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا ئەم بەینە بۆ دووەم جار سەردانی ئەمریکای کرد هەتا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دا دیدار بکا، شەوی ڕابردوو پێتەختی سووریا مووشەکباران کراو هێرشبەران بە مووشەکی کاتیوشا، دیمەشقی پێتەختی سووریایان بەئامانج گرت کە ئەوەش جارێکی دیکە نیگەرانی لەبارەی پەرەی ناهێمنی لە سووریای پەرە پێداوە. 

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە خۆجێیەکان، دوو مووشەکی کاتیوشا شەوی ڕابردوو، گیرایە دەورووبەری گەڕەکی "ئەلمەزە" لە ڕۆژاوای دیمەشق. یەک لەو مووشەکانە لە نزیک بازاڕێک و قوتابخانەی "٨٦" و یەکێکی دیکەش لە نزیک مزگەوتی "ڕەحمان" لە ناوچەی "وەلایەتی رۆژاوایی" کەوتەخوار.

هاوکات هێزەکانی بەشی ئاسایشی ناوخۆی هەسەدە، بەربەستەکانی بەردەم هاتنەناو گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەڵەبیان هەڵگرت؛ "مەحموود عەلی مەردیلی" فەرماندەی هێزە ئاسایشییەکانی هەسەدە، هەڵگرتنی بەربەستەکانی بە نیشانەیەکی پۆزێتیڤ و ئەرێنی زانی بەمەبەستی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی یەکەمی مارس و پتەوکرانی متمانە لەنێوان هەسەدەو حکومەتی جۆلانی.

سەرپەیڤ