بایدێن باڵوێزی تازەی ئەمریکا لە عێراقی دیاری کرد
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دەوڵەتی بایدێن «ئێلینا ڕۆمانۆفیسکی» باڵوێزی ئێستای ئەمریکا لە کوێتی وەکو باڵوێزی تازە لە عێراق دا دیاری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرزەوە، «ڕۆمانۆفیسکی» دوای وەرگرتنی دەنگی ئەنجومەنی سێنا، لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە ھەتاکو ئێستا باڵوێزی ئەمریکا لە کوێت دا بووە، ناوبراو خەڵکی ویلایەتی «ئیلینۆی»ـەو باوک و دایکی لە ڕیزی کەسانێکن کە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆچیان کردووە. باوکی خەڵکی پۆڵنداو دایکی خەڵکی کەنەدایە. ناوبراو ھەڵگری بڕوانامەی مەستەرە لە بواری پەیوەندیی نێونەتەوەیی داو ھەروەھا بڕوانامەی بەکارەلیۆسەکەی لە زانکۆی شیکاگۆ وەرگرتووە.
«ئێلینا ڕۆمانۆفیسکی» ھەروەھا لە زانکۆی ئیسرائیل لە تەلەبیبیش دا خوێندوویەتی و شارەزای زمانەکانی فەرەنسی، عەرەبی و عیبریشەو بە باشی قسەیان پێ دەکات.
«ئێلینا ڕۆمانۆفیسکی» چوار دەیەی لە بواری خزمەتگوزاریی گشتیی وبلابەتە یەکگرتووەکان داوەتە سەر کە ھەتا ڕادەیەکی زۆر لە سەر دەڤەرەکانی ڕۆژھەڵاتی دوورو باشووری ئاسیا چڕ بووەتەوە. ناوبراو ماوەی دەساڵی ڕەبەق کاری بۆ ئاژانسی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکاش کردووە وەکو لێکۆڵەری ھەواڵگری لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی نزیک و باشووری ئاسیا.
ھەروەھا بە پێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی، «کۆنستانتین میلیشتاین» وەکو باڵوێزی ئەمریکا لە ماڵت، «مارگارێت ڤیتمەن» بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای تەکنیکیی «ھیوڵت پاکارد» وەکو باڵوێزی ئەمریکا لە کنیا ناسێندراون.