کانونی یه‌که‌م 28, 2021 07:33 Asia/Tehran
  • ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق : له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی دا پابه‌ندی بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌بین

«قه‌یس خه‌زعه‌لی» ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی عێراق رایگه‌یاند: له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و گرنگایەتیی پاراستنی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت، پابه‌ندی بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌بن بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «قه‌یس خه‌زعه‌لی»  ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی عێراق له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بۆ رێزگرتن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و گرنگایەتیی پاراستنی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌تی دادوه‌ری، پابه‌ند بوونی خۆمان به‌بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی ڕاده‌گه‌یه‌نین، گەرچی بەتەواوی بڕواشمان به‌وه‌یە که‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان پیشه‌ییانه‌ نه‌بووه‌ و چه‌ندین کێشه‌ و گرفتی ته‌کنیکیی تێدا هه‌بووه‌،ئەمە جیا لەو گوشارە ھۆرەی کە خراوەتە سەر  دادگای فیدراڵی. 

«قه‌یس خه‌زعه‌لی» پێشی لە سەر ئەوە داگرتووە کە، پابه‌ندبوون به‌بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی و رازی بوون به‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ مافی خۆمان کشاوینەتەوە، به‌ڵکو بۆ به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ رێگای ئاشتیانه‌ی سیاسه‌ت و پاراستنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر راستکردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی پرۆسه‌ی دیموکراسی لە عێراق دا.

سەرپەیڤ